ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە یەکەمین گەڕەکی شاری سلێمانی

 

لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری، وەزارەتی کارەبا وەک قۆناغێکی ئەزموونی، لە ڕێگای پڕۆژەی ڕووناکی هەڵدەستێت بە دابینکردنی کارەبای نیشتیمانیی 24 کاتژمێری بۆ بازاڕی سلێمانی و بەشێک لە گەڕەکەکانی سلێمانی وەک (ئیبراهیم پاشا، سابونکەران، دارۆغا، حاجی حان، مەولەوی، جادەی ئۆرزدی، سەلیم بەگ و خانەقا) کە زیاتر لە 9,000 هەزار هاوبەشی کارەبای لەخۆ گرتووە.

ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت کە پێشتر 17 گەڕەکی شاری هەولێر کارەبای 24 کاتژمێرییان لەلایەن پڕۆژەی ڕووناکی بۆ دابین کراوە و بەمشێوەیە بە کۆی گشتی نزیکەی 100 هەزار هاوبەش سوودمەند دەبن لەم خزمەتگوزارییە لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان.

پڕۆژەی ڕووناکی بەردەوامە و بەمزووانە کارەبای 24 کاتژمێری بۆ کۆمەڵێک گەڕەکی دیکە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دابین دەکات و تاوەکوو کۆتایی ساڵی 2026 کارەبای سەرانسەری هەرێمی کوردستان دەبێتە 24 کاتژمێری.

بۆ زانیاریی زیاتر، هاووڵاتییان دەتوانن پەیوەندی بکەن بە سەنتەری خزمەتگوزاریی پڕۆژەی ڕووناکی لە ڕێگای ژمارە 1992. سەنتەرەکە لە کاتژمێر 9ی بەیانی تاوەکوو 9ی شەو بەردەستە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پێش جه‌ژن دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی سێ كۆتایی دێت

سەڵاح

مه‌سرور بارزانی پێشوازی لە باڵوێزی پاکستان دەکات

سەڵاح

سوودانی و نوێنەری یوونامی کۆبوونەوە

یاسین