مافپه‌روه‌رێك ئاماژه به‌وه ده‌كات كه تائێستا چاره‌نووسی به‌شدار بازیانی رۆژنامه‌نووس له سلێمانی دیار نییه و گومان ده‌كرێت له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دابێت چونكه رێگایان نه‌داوه خانه‌واده‌كه‌ی بیبینن.
شێخ محه‌مه‌د باسه‌ری، مافپه‌روه‌ر بۆ ئاژانسی زاگرۆس، گوتی: “ماوه‌ی 10 رۆژه رۆژنامه‌نووس به‌شدار بازیانی، له سلێمانی ده‌ستگیركراوه به‌داخه‌وه هیچ راگه‌یاندن و كه‌مپین چیه‌ك له‌و شاره نه‌وێراوه به‌وشه‌یه‌كیش باسی بكات چونكه به‌شێكی زۆریان له‌ژێر فه‌رمانی حزب و سێبه‌ری حزبی له‌دژی پارتی چالاكی ده‌كه‌ن كه ده‌گاته سه‌ره‌ی ئه‌وه‌ی كه خۆیان شتێكیان كردووه، ئیتر نابێت كه‌س باسی بكات، فه‌رموو 10 رۆژه سۆراغی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه نه‌كراوه ئێستا له سنووری هه‌ولێر بوایه هه‌زاران كه‌مپین و خۆپیشاندانیان كردبوو.
گوتیشی: “به‌دواداچونمان كردووه بۆ ئه‌و كه‌یسه ده‌ركه‌وتووه رێگا نادرێت خانه‌واده‌كه‌ی بیبینن و گومانمان هه‌یه له‌وه‌ی له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌و فشاری ده‌روونی بێت و دۆسیه‌ی دیكه‌ی بۆ دروست بكرێت، جیاله‌وه‌ش هه‌ندێك سه‌رچاوه ده‌ڵێن كه ناوبراو بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی گوازراوه‌ته‌وه”.