ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پارێزگاری هەولێر، لە نەخۆشخانە، سەردانی یاریزان و ئه‌ستێره‌ی دیاری کوردستان “دیار ڕەحمان”ی کرد

ئەمشەو یەکشەممە 2024.7.7، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەمەبەستی ئاگاداربوون لە باری تەندروستی و ڕێرەوی چارەسەرە پزیشکیەکانی، سەردانی یاریزانی پێشووی یانه‌ی هه‌ولێر و ئەستێرەی دیاری کوردستان “دیار ڕەحمان”ی کرد، كه‌ لە ئێستادا بەهۆی نەخۆشیەکەیەوە باری تەندروستی ناجێگیرە و لە نەخۆشخانەیە.

پارێزگاری هەولێر لە سەردانەکەیدا، لە نزیکەوە لە ڕەوشی تەندرویستی و ڕێرەوەى چارەسەرە پزیشکیەکانى پرسی و ئامادەیی هەموو پاڵپشتى و هاوکاریەک و ئاسانکاریەکى نیشاندا بۆ چارەسەرکردنى، داواشی لە پزیشک و کارمەندانی نەخۆشخانەکە کرد هەرچی پێویستە بۆ چارەسەری ئەنجامی بدەن.

جێگەی باسە، دیار ڕەحمان، ئەستێرە و یاریزانی دیاری کوردستان، پێشتر لە ریزی هەریەك لە یانەكانی هەولێر و برووسك یاریی كردووە و لە ریزی هەڵبژاردەی كوردستانیش بەشداری لە پاڵەوانیەتیی كۆنیڤای هەرێمەكان كردووە، لە ساڵی 2018 تووشی نەخۆشییەكی دەگمەن و كتوپڕ بووە، ماوەیەک لەمەوبەریش بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕەوانەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا کرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزیری ئەوقاف : پشتیوان بەخوای گەورە و دڵسۆزانی ئەم وڵاتە ئازیزەمان، لەکۆتایدا کوردستان بەسەر ھەموو ئاستەنگەکاندا سەردەکەوێت

یاسین

ئەنجومەنی وەزیران پرسی مووچە و دەروازە سنوورییەکان تاوتوێ دەکات

سەڵاح

یاریدەدەری پارێزگاری مووسڵ: لە شنگال زانکۆ دروست دەکرێت

سەڵاح