ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

خەونێکی کۆن لە بەرژەوەندی بەرشەلۆنەدایە لە گرێبەستێکی ئازاد

 

پێدەچێت بەرشەلۆنە براوە بێت لە یەکێک لەو گرێبەستە بێبەرامبەرانەی کە پێشبینی دەکرێت هاوینی داهاتوو ئەنجام بدرێت.
یانە کەتەلۆنییەکە لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا بەدوای باشترین گرێبەستی کەم تێچوودا دەگەڕێت، بەهۆی دۆخی ئاڵۆزی ئابوورییەوە.
بەم دواییە ناوی بەرشەلۆنە پەیوەندی بە جۆناسان داڤیدی هێرشبەر هەبوو کە یاریزانێکی فەرەنسییە بۆ یانەی لیل.
گرێبەستەکەی ئەو یاریزانە لە کۆتایی وەرزی ئێستادا کۆتایی دێت، لەکاتێکدا دەیەوێت تا هاوینی داهاتوو بەخۆڕایی بڕوات.
دەیڤد لە لێدوانێکدا کە ڕۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو فابریزیۆ ڕۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، دەڵێت: “بەرشەلۆنە لە منداڵیدا خۆشەویستترین تیپی من بوو، بێگومان خەونت بەو یانەیە دەبینیت کە گەورە بوویت و پشتگیریت لێکردوویت!”

هەواڵی پەیوەندیدار

بە توندی وەڵامی فلۆرێنتینۆ پێرێز دەدرێتەوە

یاسین

خولی ئەڵمانیا.. جەنگی بایرن و لیڤەکوزن لەنێو ئەلیانز ئەرینا یەکلانەکرایەوە

sirwan

چامپیۆنزلیگ..لویس ئێنریکێ بۆ یارییەکەی ئەمشەو هەڕەشە لە بارسا دەکات

sirwan