یانەی بەرشەلۆنە لە وەرزی ئێستادا سەرکەوتوو بوو لە گواستنەوەی یاریزانە ئومێدبەخشەکانی کیشوەری ئەفریقا.
فابریزیۆ ڕۆمانۆ، پسپۆڕی مێرکاتۆ، لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی “X” نووسیویەتی:” یانەی بەرشەلۆنە گرێبەستێکی دووانەی تەواوکرد بە گرێبەستکردن لەگەڵ ئیبراهیم “کاکا” دیارا (18 ساڵ لە مانگی کانوونی دووەم) و ئارۆنا تراورێ (17 ساڵ) لە ( ئەکادیمیای پێ ئەفریقا) لە مالی.”
ئەو شارەزایەی مێرکاتۆ ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو دوو بەهرەمەندە ئەفریقییە ئەمڕۆ گەشت بۆ بەرشەلۆنە دەکەن، لەوێش ئەو دووانە پەیوەندی بە ئەکادیمیای بارسا دەکەن.