ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

فاتی نایەوێت بەرشەلۆنە جێ بهێلێت

 

پێدەچێت یەکێک لە ئەستێرەکانی بەرشەلۆنە لە ماوەی داهاتوودا داهاتوویەکی هەبێت لە دەرەوەی کامپ نۆ، بەپێی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی ئیسپانیا.
ڕۆژنامەی “سپۆرت”ی ئیسپانی ڕایگەیاندووە، فاتی بە تەواوی ئاگاداری دۆخی ئێستای لەگەڵ بلاوگرانادایە، بەڵام تا ئێستا ئارەزووی ڕۆیشتنی نیشان نەداوە بۆ ئەوەی خولەکی زیاتر بەدەستبهێنێت.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیارەکەی فاتی سەبارەت بە ئایندەی دواخراوە تا چاکبوونەوەی.
ئاماژەی بەوەشکرد، خۆرخی مێندێز، بریکارەکەی چەند هەفتەیەک لەمەوبەر لە بەرشەلۆنە بووە، یانەکەش بۆی ڕوونکردووەتەوە کە یاریزانەکە چەند خولەکێک لێرە دەستدەکەوێت، بەڵام ناچار نابێت بڕوات، لەکاتێکدا دەرگاکە بە کراوەیی دەهێڵێتەوە بۆی ئەگەر ئەو ویستویەتی ڕۆڵێکی گەورەتر لە دەرەوەی تیمی کەتەلۆنی بەدەستبهێنێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

نەیشینزلیگ.. بەسەرکردایەتی کورە کوردەکە ئەڵمانیا سەرکەوتنێکی گرنگی بەدەستهێنا

یاسین

ڕیال مەدرید گەیشتە دەوحە

یاسین

چامپیۆنزلیگ.. ئەتلەتیکۆ بەنیو درزەن گۆڵ سەرکەوتنی بەدەستهێنا

یاسین