ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لیڤەرپوول ئۆفەرێک پێشکەشی ڤان دایک دەکات

 

یانەی لیڤەرپوول ئۆفەرێکی پێشکەش کرد بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی ڤێرجیل ڤان دایکی هۆڵەندی کە کاپتنی تیپەکەیە لە ماوەی وەرزی ئێستادا.
ڤان دایک تا هاوینی 2025 گرێبەستی لەگەڵ لیڤەرپوول هەیە، بەمەش مافی ئەوەی پێدەدرێت لە مانگی یەکی داهاتووەوە بە خۆڕایی گرێبەست لەگەڵ هەر یانەیەک واژۆ بکات.
بەپێی ڕۆژنامەی “The Athletic”ی بەریتانی، لیڤەرپوول ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەش کردووە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی ڤێرجیل ڤان دایک بۆ ساڵانی داهاتوو.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەرگریکارە هۆڵەندییەکە بە یەکێک لە پایە سەرەکییەکانی تیپی لیڤەرپوول لەژێر سەرکردایەتی یۆرگن کلۆپ دادەنرا و ئەمەش لە تیپە نوێیەکەدا پشتڕاستکرایەوە کە ئارن سلۆتی هۆڵەندی سەرۆکایەتی دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح

یاسین

سبەی مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت

یاسین

بەسەرپەرشتى وەزیرانى ناوخۆ و شارەوانى و پارێزگارى هەولێر، کۆبوونەوەیەکى تایبەت بە ڕێگەگرتن و نەهێلانى زێدەڕۆیی لە سەر موڵکى گشتیى ئەنجامدرا

یاسین