ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

فلیک : دڵخۆشم بەگەڕانەوەی یاریزانەکانم

 

هانس فلیکی: بە تیپەکەم گوت کە ئەوە بەندە بە ئێمەوە، دەبێت بە تەرکیزی 100% یاری بکەین، هەموو ڕکابەرەکان بەدوای خاڵە لاوازەکاندا دەگەڕێن و شەڕ بۆ خاڵەکان دەکەن، بەڵام ئەوە بەندە بە ئێمەوە، ئێمە بە زۆرترین تەرکیزەوە لە سەردانی لیگانێس نزیک دەبینەوە ,” فلیک لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی یارییەکەدا وتی.
سەبارەت بە گەڕانەوەی یاریزانان لە پێکان: ئاساییە دوای پێکان پێویستت بە کات بێت بۆ ئەوەی بگەڕێیتەوە بۆ باشترین ئاستی خۆت، دڵخۆشین بە گەڕانەوەی هەندێک یاریزان، ئاراوجۆ و کریستینسن لەگەڵ ئێمە مەشق و ڕاهێنانیان کرد، دەبینین ئاراوجۆ لە دۆخێکی باشدایە. کاری جەستەیی زۆر نایاب و سەرنجڕاکێشە”.

هەواڵی پەیوەندیدار

جامی یۆرۆ.. هۆڵەندا بە ڕیمۆنتادا شکستی بە تورکیا هێنا

یاسین

گرێبەستی بارسێلۆنا لەگەڵ یەکێک لە ئەستێرەکانی لالیگا مشتومڕێکی زۆر دروست دەکات

یاسین

ئارسناڵ بە نیوکاسڵ دۆڕا

یاسین