ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

داوا لە ڕۆناڵدۆ دەکرێت بچێتە ئەمریکا

وێس براون یاریزانی خانەنشینکراوی ئینگلتەرا ئامۆژگاری کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی هاوڕێی پێشووی یانەی مانچستەر یونایتدی کرد بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو خولی سعودیە جێبهێڵێت.
گرێبەستەکەی ڕۆناڵدۆ لەگەڵ یانەی نەسری سعودی لە کۆتایی وەرزی ئێستادا کۆتایی دێت.
براون لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی ڕایگەیاندووە، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دەبێت بچێتە ئەمریکا، بەتایبەتی کە لیۆنێل مێسیش لەوێیە، چەند جارێک سەیری یارییەکانی ڕۆناڵدۆم کردووە و ئاستەکەی سەرسوڕهێنەر بووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ڕۆناڵدۆ بە بەردەوامی گۆڵ تۆمار دەکات، بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش لەشجوانی دەردەکەوێت و هێشتا لە تەمەنی 40 ساڵیدا بە باشی ڕادەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

مپاپێ لە تاقیکردنەوەی یەکلاکەرەوە تێدەپەڕێت

یاسین

ماڵپەڕی ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس نوێدەكرێتەوە و بە ڤێرژنێكی پێشكەوتوو وەشانی دەست پێدەكات 5

hakar herki

مژدەیەک بۆ لیڤەرپوول پێش یارییەکەی لەگەڵ ڕیال مەدرید

یاسین