ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ریال مەدرید لە چوار یاریزانی بێ بەش دەبێت

 

سبەی چوارشەممە، لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ، لە چوارچێوەی قۆناغی حەوتەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.
ئیدر میلیتاو و دانی کارڤاخال و ئێدواردۆ کاماڤینگا بەهۆی پێکانەوە لە پێکهاتەی مێرێنگێدا بەشداری ناکەن، هەروەها لوکاس ڤاسکێز بەهۆی سڕکردنەوە.
لیستی تەواوی ڕیاڵ مەدرید بەم شێوەیەیە:
گۆڵپارێزەکان: تیبۆ کۆرتوا، لونین، فران گۆنزالێز.
بەرگری: ئالابا، ڤالیخۆ، فران گارسیا، ئەنتۆنیۆ ڕودیگەر، مێندی، جاکۆب ڕامۆن، ئەسینسیۆ.
یاریزانانی ناوەڕاست: جود بێلینگهام، فیدی ڤالڤێردی، مۆدریچ، تچۆامێنی، ئاردا گولەر، دانی سیبالۆس، چێما.
هێرشبەر: ڤینیسیۆس، کیلیان مباپێ، ڕۆدریگۆ گۆس، ئێندریک، برایم دیاز.
یانەی ڕیال مەدرید بە کۆکردنەوەی ٩ خاڵ لە ڕیزبەندی ٢٠ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپادایە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕیال مەدرید یەکێک لە ئەستێرەکانی لە پێکان چاک دەکاتەوە

یاسین

خولە بەهێزەکان.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ یەکشەممە

یاسین

یاری دۆستانە.. ئەمشەو هەڵبژاردەی بەڕازیل و فەرەنسا یارییان هەیە

یاسین