ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

فلیک: زۆر سەرسام بووم بە ڕەفتاری گاڤی

 

هانس فلیکی ئەڵمانی، ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە ئاشکرایکرد، دوێنێ یەکشەممە لە کاتی یارییەکەی ڤالێنسیا، گاڤی یاریزانەکەی ئاماژەیەکی نایابی کرد.
بارسێلۆنا ڕێگای بردنەوەی خۆی وەرگرتەوە بە بردنەوەیەکی 7-1 لە ڤالێنسیا، لە قۆناغی 21ی لالیگا، لە یاریگای ئۆڵۆمپیادی لویس کۆمپانیس.
فلیک لە لێدوانێکدا کە ماڵپەڕی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویکردۆتەوە ئاماژەی بەوەکردووە، بڕیاربوو گاڤی لە کۆتا خولەکەکاندا بەشداری بکات، بەڵام داوای لە پابلۆ تۆری هاوکارەکەی کردووە جێگەی بگرێتەوە.
ئەو ڕونیشیکردەوە، ئەو دۆخەی زۆرترین کاریگەری لەسەر من دروستکرد کاتێک بوو لەگەڵ گاڤی قسەم کرد، چونکە لە 15 خولەکی کۆتاییدا ویستم یاری پێبکەم، بەڵام ئەو پێی وتم ‘نا’ و داوای لە پابلۆ تۆری کرد یاری بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەنچیلۆتی: کێشەی ئێمە مباپێ نییە

یاسین

راهێنه‌ره‌ ئه‌ڵمانیه‌كه‌ له‌ پێناو به‌رشه‌لۆنه‌ قوربانی ده‌دات

یاسین

لالیگا.. ریال مەدرید بە لێدانی سزا سێ خاڵی کۆکردەوە

یاسین