ئەمڕۆ چوارشەممە، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا وادەی تیروپشکی قۆناغی پێش کۆتایی جامی پاشای ئیسپانیا بۆ وەرزی ئێستای ٢٠٢٤/٢٠٢٥ ڕاگەیاند.
دوێنێ سێشەممە یارییەکانی قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی پاشای ئیسپانیا دەستیپێکرد و یارییەکەی نێوان ئەتلەتیکۆ مەدرید و خیتافی دەستیپێکرد، کە بە بردنەوەی یەکەمیان بە ئەنجامی 5-0 کۆتاییهات ئەتلەتیکۆ مەدرید سەرکەوتن بۆ قۆناغی پێش کۆتایی مسۆگەرکرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە یارییەکانی قۆناغی چارەکی کۆتایی تەواو دەبن و یانەی ڕیال مەدرید لە یاریگای بوتارکی کانتری ڕووبەڕووی لیگانیس دەبێتەوە، سبەی پێنجشەممەش لە یاریگای ڕیال ئارێنا یانەی ڕیال سۆسیداد ڕووبەڕووی ئۆساسۆنا دەبێتەوە.
سبەی پێنجشەممە یارییەکانی قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی پاشا بە یاری نێوان بەرشەلۆنە و ڤالێنسیا لە یاریگای مێستالا کۆتایی دێت.