ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

یۆڤانتۆس دەیەوێت مۆانی زیاتر بمێنێتەوە

 

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەکانی ئیتاڵیا پشتڕاستیان کردۆتەوە کە یۆڤانتۆس پێشتر بڕیارێکی سەبارەت بە ڕاندال کۆلۆ موانی فەرەنسی داوە.

مۆوانی لە گواستنەوەی زستانەدا بە خواستن بۆ ماوەی 6 مانگ لە پاریس سانجێرمانەوە پەیوەندی بە یۆڤانتۆسەوە کرد، گرێبەستەکەش هیچ بڕگەیەکی کڕینی تێدا نەبوو.

کۆریێری و توتۆسپۆرت بڵاویانکردەوە، یۆڤی دەستیکردووە بە کارکردن لەسەر پلانێک بۆ درێژکردنەوەی مانەوەی مۆوانی بۆ هەمیشەیی، ئەمەش دوای تەواوبوونی ماوەی خواستن.
ئاماژەی بەوەشکرد، یۆڤی دڵنیایە لەوەی پاریس نایەوێت موانی بگەڕێتەوە، بەتایبەتی دوای ئەوەی لویس ئێنریکی ڕاهێنەری ئیسپانی گرێبەستەکەی لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا درێژکردەوە تا هاوینی 2027، چونکە ڕاهێنەرەکە لە سەرەتای وەرزدا یاریزانەکەی لە حیساباتەکانی دوورخستەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە جێگری باڵیۆزی ئیتالیا دەکات

سەڵاح

ئەمڕۆ 25 هەزار مووچەخۆر لە ڕێگەی “هەژماری من” مووچەکەیان وەردەگرن

سەڵاح

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترامپ دەكات

یاسین