ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پاریس ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەش بە کیمیچ دەکات

 

یانەی پاریس سانجێرمان ئۆفەرێکی فەرمی بۆ گواستنەوەی جۆشوا کیمیچ ئەستێرەی یانەی بایرن میونشن لە هاوینی داهاتوودا.

گرێبەستەکەی کیمیچ لەگەڵ بایرن هاوینی داهاتوو کۆتایی دێت، هەروەها دەتوانێت بە خۆڕایی لەگەڵ هەر یانەیەک گرێبەست بکات.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی “بیڵد”ی ئەڵمانی، پاریس ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەش کرد بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو بەخۆڕایی خزمەتگوزارییەکانی کیمیچ بەدەستبهێنێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پاریس هاوینی ڕابردووش بەدوای کیمیچدا کەوتووە، بەڵام ئەستێرە ئەڵمانییەکە ڕەتیکردووەتەوە بچێتە فەرەنسا.
هێشتا ئەگەری ئەوە هەیە بایرن میونشن لەگەڵ کیمیچ بگاتە ڕێککەوتن سەبارەت بە نوێکردنەوەی یارییەکە، هەرچەندە یانە ئەڵمانییەکە هەفتەیەک لەمەوبەر پێشنیاری نوێکردنەوەی یانەکەی کشاندەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پاریس سانجێرمان ئەستێرەیەکی ڕیال مەدریدی دەوێت

یاسین

لالیگا.. بەرشەلۆنە بارودۆخی خراپە و سێ خاڵی تری لەدەستدا

یاسین

بێلینگهام سووکایەتی بە ناوبژیوانی یاری دێربی دەکات

یاسین