ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

مباپێ پێش دێربی تووشی ئازار دەبێت

 

کیلیان مباپێی ئەستێرەی یانەی ڕیال مەدرید گومانی لەسەر ئامادەبوونی خۆی بۆ یارییەکەی چوارشەممە بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی ١٦ی چامپیۆنزلیگدا دروست دەکات، سەرەڕای ئەوەی بۆ یارییەکە بانگهێشتی پێکهاتەکەی کردبوو.

یاریی گەڕانەوە کە هەفتەی ڕابردوو لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەڕێوەچوو، بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک ڕیال مەدرید کۆتایی هات.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی “ئاس”ی ئیسپانی، مباپێ بەرەبەیانی ئەمڕۆ پشکنینی بۆ کراوە، ئەنجامەکانیش پۆزەتیڤ بوون، بۆیە بانگهێشتی یارییەکە کرا، بەڵام هێشتا هەست بە هەندێک ئازار دەکات لە پاژنەی پێیدا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕەنگە مباپێ یاریزانی سەرەکی نەبێت، بەڵام بڕیاری کۆتایی لەسەر کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەرە سەبارەت بە هەڵبژاردنی بەسەر برایم دیازی مەغریبیدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

پرێمەرلیگ.. مانسیتی بە زەحمەت و بە سەرکردایەتی هالاند سەرکەوتنی بەدەستهێنا

یاسین

یانە گەورەکانی ئەوروپا داوای ئۆلمۆ دەکەن

یاسین

سبەی خولی نایابی کوردستان دەست پێدەکاتەوە و سێ یاری ئاگرین بەڕێوەیە

یاسین