ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئازاد محەمەد سەعید: خولی نایابی کوردستان بە سەرکەوتووی کۆتایی ھات

 

ئەمڕۆ دووشەممە١٥ـی نیسانی٢٠٢٤ کۆتا گەڕ کە گەری سی یەمین بوو لە یارییەکانی خولی نایابی کوردستان بۆ وەرزی 2023 \ 2024 بەڕێوەچوو.

ئازاد محەمەد سەعید، ئەندامی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بەئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند : دوای سی گەر لە خولی نایابی کوردستان ئەمرۆ دووشەمە دواین گەری خولەکەبوو زۆر بە شێوەیەکی رێک و پێک لە سەرەتا تاکۆ کۆتا گەر یارییەکان بەرێوەچوون و خولەکە سەرکەتوبوو لە ژێر سەرپەرشتی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ئەمەش شانازییەکی تری تۆمارکرد.

ئازاد محەمەد سەعید، ئەوەشی گووت: خولی نایابی کوردستان بە بەشداری ١٦ تیپ بەرێوەچوو یارییەکانیش بە شێوەی ھاتن و چوون بوون ئەمەش خۆشی و چێژێکی تری بە خولەکە دابوو، ھیچ گرفتی وا نەھاتووتە پێشمان کە ببێتە مایەی ئەوەی خولی نایابی کوردستان پەک بخات ئەمەش دیوەکی تری سەرکەتنی خولەکەیە.

ھەورەھا ئەو ئەندامەی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستە روو گووتی : بۆ یەکەمین جارە یانەی ئاکرێ دەبێتە پاڵەوانی خولەکە خەلات دەکرێت خەلاتەکانیش لەلایەن رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دابین دەکرێن پێشکەش بە یەکەم و دووەم و سێیەمی خولی نایابی کوردستان دەکرێت.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

جامی یۆرۆ.. جەنگی هۆڵەندا و فەرەنسا بەبێ گۆڵ کۆتاییهات

sirwan

ماڵپەڕ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس نوێدەكرێتەوە و بە ڤێرژنێكی پێشكەوتوو وەشانی دەست پێدەكات

hakar herki

خولە بەهێزەکان.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ یەکشەممە

sirwan