ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

CIA هۆشداری دەدات سەبارەت بە OpenAI و ChatGPT

 

ئێدوارد سنۆودن کارمەندی پێشووی (CIA) و ئەندامی پێشووی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا هۆشداری سەبارەت بە کۆمپانیای (OpenAI) بدات و رەخنەی لێبگرێت ساڵێک لەمەو بەر لە کۆنفڕانسی ساڵانەی کریپتۆ (Consensus) رەخنەی لەو کۆمپانیایە گرت بەهۆی ئەوەی کە ئەو داتا و سەرچاوانەی بۆ ڕاهێنان پێکردنی ژیری دەستکردەکانی بەکاری دەهێنێت شەفاف نین و ڕوون نین. ئەمە لەکاتێکدایە (Open AI) لە بابەتی ژیریی دەسکرد دا پێشڕەوە و تایبەتمەندی خۆی هەیە هەروەها جارێکی تریش ئاماژەی بەوە کردبوو کە هومێدەوارم (OpenAI) و کۆمپانیاکانی تری تەکنۆلۆژی بە قازانجی خەڵک سیخوڕی بکەن نەک سیخوڕیان لەسەر بکەن، بەڵام ئەوەتا لە تازەترین وتەکانی دا لە پۆستێکی (X) دەڵێت کە پاش هاتنی (Paul M. Nakasone) چیتر متمانە بە ئۆپن ئەی ئای و بەرهەمەکانی مەکەن و هۆشداری توند دەدات لەبارەی هاتی ناوبراو بۆ ناو (Open AI) هەرچەندە دامەزرێنەری OpenAI دەڵێت کە Nakasone لەبەر وەڵامدانەوەی مەترسی پەیوەست بە ئاسایشەوە کراوەتە بەرپرسی تیمی ئاسایش، بەڵام ئەوەی کە ئەو کەسە پێشتر فەرماندەی سایبەری هێزەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان بووە بۆتە هۆی نیگەرانی سنۆودن لەوەی کە لەمەودوا زانیاری بەکارهێنەران بەشێوەیەکی خراپتر کەڵکی لێ دەگیرێت و چیتر جێی متمانە نین.

هەواڵی پەیوەندیدار

جامی ئینگلتەرا.. مانیونایتد شکستی بە مانسیتی هێنا و بووە پاڵەوانی جامەکە

sirwan

سه‌رچاوه‌كان: زیاتر له‌ 120 گه‌نج له‌ خۆپیشاندانه‌كانی ئێران كوێر كراون

سەڵاح

میر حازم تەحسین  بەگ: سەرۆک بارزانی پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ ئێزدیان دووپات کردەوە

یاسین