ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پوتین: ئۆكرانیا له‌ هه‌رێمه‌كان بكشێته‌وه‌ و ده‌ستبه‌‌رداری بوون به‌ ئه‌ندام له‌ ناتۆ بێت، شه‌ڕ راده‌گرین

 

سەرۆکی ڕووسیا، ڤلادیمێر پوتین رایده‌گه‌ێنێت، کە ئەگەر ئۆکراینا لە دۆنێسک، لوهانسک، خێرسۆن و زاپۆریژیا بکشێتەوە و دەستبەرداری خواستی بەشداریکردن لە ناتۆ بێت، دەتوانن دەست بە دانوستان بکەن و ڕایگەیاند: “داوای داخستنی لاپەڕەی تراژیدی مێژوو و هەنگاو بە هەنگاو بنیاتنانەوەی پەیوەندی دراوسێی باشی ڕووسیا لەگەڵ ئۆکراینا و ئەورووپا دەکەین لەسەر بنەمای متمانە”.

پوتین لە بینای وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی لە مۆسکۆی پایتەخت لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ و ڕاوێژکاری سیاسەتی دەرەکی کرملین، یوری ئوشاکۆڤ و ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسان بەشداریان کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا پوتین مەرجەکانی ڕووسیای بۆ ئاگربەست لەگەڵ ئۆکراینا ڕايگەیاند و، گوتی: “پێویستە یەکە سەربازییەکانی ئۆکراینا لە کۆمارەکانی دۆنێسک و لوهانسک، ناوچەکانی خێرسۆن و زاپۆریژیا بکشێنێتەوە. دوای ئەوەی کیێڤ بە فەڕمی ڕایگەیاند کە ئامادەی ئەمەیە و دەست بە کشانەوەی یەکەکانی بکات و دەستبەرداری پلانی خواستی بەشداری کردن لە ناتۆ بێت، خێرا فەرمان دەکەین بە ڕاگرتنی شەڕ و پێکدادانەکان و دەستپێکردنی دانوستانەکان”.

گوتیشی: “ئەمڕۆ دووبارە داواکاری ئاشتییەکی ڕاستەقینە ئاڕاستەی ئۆکراینا دەکەین. داوای کۆتاییهاتنی شەڕ و پێکدادانەکان دەکەین، نەک ئاگربەستی کاتیی و چەقبەستنی بابەتەکە”.

سەرۆکی ڕووسیا پوتین باسی لە کۆنفرانسەکەی سویسرا کرد و، ڕایگەیاند: “بانگهێشتی کۆنفرانسەکەی سویسرا نەکراین. بەبێ ڕووسیا و دروستکردنی دیالۆگێکی کراوە و بەرپرسانە لەگەڵ ئێمەدا، ئەستەمە چارەسەر بۆ ئاسایشی ئۆکراینا و ئەوررووپا بدۆزرێتەوە”.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆك بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی سه‌ڵاح ڕه‌فیق ڕواندزی ده‌كات

یاسین

پاسێک وەرگەڕا و 11 کەس بونەقوربانی

سەڵاح

سبەی رێگایەكی سەرەكی دەرەوەی هەولێر دادەخرێت

یاسین