ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

كتێبی “تراژیدیای خێزانێكی شۆڕشگێڕ” ناسێندرا

بە ئامادەبوونی حەمەی حەمەسەعید، وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كتێبی “تراژیدیای خێزانێكی شۆڕشگێڕ” ناسێندرا.

كۆڕی ناساندنی كتێبەكە، ئێوارەی رۆژی دووشەممە لە هۆڵی “شەهید مەهدی خۆشناو” لە ناوەندی یەكێتیی نووسەرانی كورد – لقی هەولێر بەڕێوەچوو.

لە سەرەتای كۆڕەكەدا وێڕای بەخێرهێنانی ئامادەبووان، خوێندنەوە بۆ كتێبەكە كرا.

سۆزان حەمەتاتە، نووسەر و ئامادەكاری كتێبەكە، لە بارەی رۆڵ و پێگەی خێزانەكەیان لە بزوتنەوەی رزگاریخوازی كوردی دوا و تیشكی خستە سەر ناوەڕۆكی كتێبەكەی.

دواتر حەمەی حەمەسەعید، وەزیری رۆشنبیری و لاوان، لە وتەیەكدا وێڕای دەستخۆشی و پیرۆزبایی لە بە ئاكام گەیشتنی هەوڵەكانی نووسەر بۆ كۆكردنەوە و چاپكردنی مێژووی خێزانەكەیان، ئاماژەی بە رۆڵ و پێگەی شەهیدانی بنەماڵەی حەمەتاتە و قوربانیدانیان لە پێناو سەرخستنی دۆزی ڕەوای خەڵكی كوردستان دا.

وەزیری رۆشنبیری و لاوان بەڵێنی دا ئەرکی وەرگێڕانی ئەو کتێبە بۆ سەر زمانی عەرەبی و لەچاپدانی لەئەستۆ بگرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

فیلمی “Barbie” بەردەوامە لە بەدەستهێنانی داهات

ART

داهاتی بەشی چوارەمی فیلمی “Kung Fu Panda”

ART

داهاتی بەشی دووەمی “Dune” لە سینەماکانی جیهاندا

ART