ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

رێوڕەسمێک بۆ كۆتاییهێنانی كارەكانی بەڕێوەبەری گۆتەی ئەڵمانی لە عێراق بەڕێوەچوو

بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر، ئامادەی ریوڕەسمێک بوو، كە بەبۆنەی كۆتاییهاتنی ئەركەكانی خاتوو ئەنایس بۆلیکە، بەڕێوەبەری پەیمانگەی گۆتەی ئەڵمانی لە عێراق بەڕێوە چوو، لە شوێنیشیدا تۆماس وەك بەڕێوەبەری پەیمانگاكە دەستبەكار بوو.

لە رێوڕەسمەکەدا، فەرهەنگ غەفوور بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر، وێڕای دەستخۆشی و سوپاسی بۆ خاتوو ئەنایس لە راپەڕاندنی ئەركەكانی و هەماهەنگیی لەگەڵ دامەزراوە هونەرییەكانی هەولێر، لە هەمانكاتدا تابلۆی منارەی پێشكەش کرد.

تابلۆکە بەرهەمی دەستیی بەڕێوەبەرایەتی چنین و رستنی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر بوو.

پیرۆزباییشی لە بەڕێوەبەری نوێی پەیمانگای گۆتەی ئەڵمانی كرد لە هەولێر و هیوای سەركەوتن لە ئەركەكانی بۆ خواست.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە هەڵەبجە دیداری دانای هەورامی بەڕێوەچوو

ART

بەشی دووەمی “Dune” لە سینەماکانی جیهاندا نمایش دەکرێت

ART

داهاتی “Deadpool & Wolverine” لە سینەماکانی جیهاندا

ART