ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ماڵی کولتووری جەلال بەیار کرایەوە

لە رێوڕسمێکدا لە هەولێر، ماڵێکی کولتووری تایبەت بە جەلال بەیار، ئەکتەری بواری دراما، شانۆ و سینەما کرایەوە.

رێوڕەسمەکە لەلایەن لقی هەولێری سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان، بە ئامادەبوونی ئایدن مەعرووف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیری و هونەری هەولێر، هیوا سوعاد، سەرۆکی لقی هەولێری سەندیکای هونەرمەندان سازکرا.

ماڵەکە بەبۆنەی 12ـەمین ساڵیادی کۆچی دوایی جەلال بەیار کرایەوە و پێشانگەیەکی تایبەت بە وێنە و ئەرشیفی کارەکانی هونەرمەندی لە خانووی کولتووریی هونەرمەند لە گەڕەکی تەعجیل لە شاری هەولێر کرایەوە.

پارێزگاری هەولێر، دوای کردنەوە و بەسەرکردنەوەی وێنە و ئەرشیفی کارەکانی هونەرمەند، دەستخۆشی لە سەرپەرشتیار و رێکخەرانی پیشانگاکە کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “Bob Marley: One Love” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

داهاتی فیلمی “The Beekeeper” لە سینەماکاندا

ART

داهاتی “Bob Marley: One Love” لە سینەماکانی جیهاندا

ART