ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

داهاتی بەشی چوارەمی “Kung Fu Panda” زیاتر لە 500 ملیۆن دۆلارە

بەشی چوارەمی زنجیرە فیلمی ئەنیمەیشن “Kung Fu Panda” لە سینەماکانی جیهاندا نمایش دەکرێت و داهاتی بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 8ـی ئاداری 2024 بڵاوکرایەوە و داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا 539 ملیۆن و 271 هەزار دۆلارە، لەو داهاتە 193 ملیۆن و 850 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور و 345 ملیۆن و 956 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا بەدەستهێناوە.

فیلمەکە لە دەرهێنانی میکی میچێڵ و ستیفانی ستینە و هەریەک لە جاک بلاک و ڤیۆلا داڤیس رۆڵی سەرەکی کارەکتەرەکان بە دەنگ تێدا دەگێڕن.

فیلمەکە لە جۆری بەرهەمە ئەکشن و ئەنیمەیشنەکانە و ماوەکەی یەک کاتژمێر و 34 خولەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی بەشی دووەمی “Dune” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

داهاتی بەشی دووەمی “Dune” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

بە وێنە… کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و و محەممەد شیاع سوودانی

سەڵاح