ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

نوێنەری وەزیری رۆشنبیری و لاوان هونەرمەند بەیان بۆمبای بەسەر دەكاتەوە

بە نوێنەرایەتی وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، هەریەك لە دەلیل جەمال، بەڕێوەبەری نووسینگەی وەزیری رۆشنبیری و لاوان و خاتوو گەزیزە شارەزا لە وەزارەت و كامەران نوری، بەڕێوەبەری بەشی سینەمای سلێمانی، رۆژی یەكشەممە 14ـی تەمموزی 2024، سەردانی ماڵی هونەرمەند بەیان بۆمبایان كرد بە مەبەستی هەواڵپرسینی.

لەو سەردانەدا، شاندی وەزارەت سوپاس و رێزلێنانی وەزیری رۆشنبیری و لاوانیان گەیاند هونەرمەند لە پای ئەو خزمەتەی لە بواری هونەردا پێشكەشی كردووە و هیوای سەلامەتی و تەندروستی باشیان بۆ خواست.

ئەم سەردانە دوای ئەوە دێت، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ (12ـی ئایاری 2024)، حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ سلێمانی، سه‌ردانی ماڵی ژنه‌ هونه‌رمه‌ندی كرد و له‌ هه‌واڵی ته‌ندروستی پرسی.

له‌ سه‌ردانه‌كه‌دا، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان، وێڕای نرخاندنی رۆڵی هونه‌رمه‌ند به‌یان بۆمبا له‌ كایه‌ی هونه‌ری كوردی، ستایشی خزمه‌ته‌كانی كرد له‌ بواری شانۆ و دراما و نواندندا.

هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان پشتیوانی وه‌زاره‌تی بۆ هونه‌رمه‌ند و سه‌رجه‌م هونه‌رمه‌ندانی كوردستان به‌ گشتیی و هونه‌رمه‌ندانی ژن به‌ تایبه‌ت دووپاتكرده‌وه‌ و هیوای سه‌ركه‌وتن و ته‌ندروستی باشتری بۆ خواست.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی بەشی چوارەمی فیلمی “Kung Fu Panda”

ART

داهاتی فیلمی “Godzilla X Kong” لە سینەماکاندا

ART

داهاتی “The Boogeyman” لە سینەماکاندا

ART