ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لەکەلار یەکەمین دیداری گەرمیان بۆ شیعر، چیرۆک و رەخنە سازكرا

وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رۆشنبیری و هونەری گەرمیان، بە هەماهەنگی لەگەڵ ناوەندی رۆشنبیری ئەدیبان و نووسەرانی کەلار “یەکەمین دیداری گەرمیانی بۆ شیعر و چیرۆک و رەخنە” سازكرد.

دیدارەكە رۆژی یەكی تەمموزی 2024، لە هۆڵی رۆشنبیری گەرمیان بەڕێوەچوو. لە دەستپێكی دیدارەكەدا، عادل حسێن قادر، بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیری و هونەری گەرمیان وتاری هاوبەشی بەڕێوەبەرایەتییەکەی و ناوەندی رۆشنبیری ئەدیبان و نووسەرانی کەلاری پێشکەشکرد و تێیدا جەختی لەبەردەوامی و پەرەپێدانی ئەدەب و هونەر لەپێناو خزمەتکردن بەزمان و ئەدەبی کوردی كردەوە .

دواتر لە پانێلێکدا، كە د. دیلمان قادر بەڕێوەی برد، دوو بابەت بەناونیشانی “سازان و نەسازان لە چنینی دەقی شیعردا” لە لایەن پرۆفیسۆر دڵشاد عەلی و “ئەزموون و بەرهەم” لە لایەن شێخ ئەحمەد شاکەلی پێشكەش كران.

لەبەشی دووەمی دیدارەکەدا سێ کورتە چیرۆک و هەشت دەقی شیعری خوێندرانەوە و لەکۆتایی دیدارەکەدا خەڵاتی ڕێزلێنان بە بەشداربووان بەخشرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی ئەنیمەیشنی “Spider-Man” لە سینەماکاندا

ART

داهاتی بەشی دووەمی “Dune” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

داهاتی “Ghostbusters: Frozen Empire” لە سینەماکانی جیهاندا

ART