ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

رێوڕەسمی رێزلێنان لە هونەرمەند سەعدوون یونس بەڕێوەچوو

لە رێوڕەسمێکدا لە هەولێر، رێز لە ئەکتەری بواری شانۆ و درامای کوردی، سەعدوون یونس نرا.

رێوڕەسمێکە لە شاری هەولێر، بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆر لە بەرپرسانی حكوومی و حزبی و هونەرمەندان و رۆشنبیران و ئەدیبان، لقی هەولێری سەندیكای هونەرمەندان بە هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگای هەولێر، بەڕێوەچوو.

لەو رێوڕەسمەدا، جگە لە خوێندنەوەی وتارەكان، رێز لە ئەزموون و بەخششەكانی هونەرمەند سەعدوون یونس گیرا و ژمارەیەك لە ئامادەبووان چەیكەگوڵ و رێزلێنانیان پێشكەشكرد.

فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر، چەپكێ گوڵی رێز و وەفای پێشكەش بە هونەرمەند سەعدوون یونس كرد و هیوای تەمەنێكی درێژ و لەشێكی ساغ و كار و بەخششی زیاتری بۆ خواست.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “Madame Web” لە سینەماکاندا

ART

داهاتی “Bob Marley: One Love” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

كتێبی “هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كانیش ئه‌نفال كران” چاپ و بڵاوكرایه‌وه‌

ART