ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

رێوڕەسمێك بۆ كتێبی “كلوەبەفرەكان پەنجەم ناتەزێنن”ـی گەزیزە بەڕێوە چوو

لە هوتێلی ئێن ئەربیل، بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حكوومی و حزبی، ئەدیبان و رۆشنبیران و هونەرمەندان، دامەزراوەی میدیای كەی مەگەزین رێوڕەسمێكی بۆ ناساندن و بڵاوكردنەوەی كتێبی “كلوەبەفرەكان پەنجەم ناتەزێنن”ـی هونەرمەندی شانۆكار خاتوو گەزیزە عومەر بەڕێوە برد و خەڵاتی بەخششی هونەریشی پێشكەشكرد.

هەر لەو مەراسیمەدا، چەند وتارێك خوێنرانەوە و ژمارەیەك لە ئامادەبوان خەڵات و چەپكەگوڵیان پێشكەش بە گەزیزە خان كرد.
گەزیزە عومەر، وەک شانۆکار و دەرهێنەرێکى کورد لە ماوەی تەمەنیدا توانیویەتی بەرهەم و خزمەتێکى زۆر پێشکەش بە شانۆی کوردى بکات و خاوەنی چەندین كار و بەرهەمی ناوازەیە.


فۆتۆ: سەردار قادر

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “Ghostbusters: Frozen Empire” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

تایلەر سویفت دەنگ بە کامالا هاریس دەدات

ART

ئاریان سەلاحەدین: پشتیوانی چالاکی کولتووری پێکهاتەکانین

ART