ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

حەوت پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له‌ پارێزگای دهۆك و ده‌وروبه‌ری جێبەجێ دەکرێن.

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، له‌سه‌ر ڕێژه‌ی 100%ی داهاتی شاره‌وانی و 17%ی داهاتی ئاو، له‌ سنووری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی دهۆك و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاوی دهۆك، ڕه‌زامه‌ندی نیشاندا له‌سه‌ر خه‌رجكردنی حه‌وت گوژمه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی جۆراوجۆری خزمه‌تگوزاریی ڕاكێشانی هێڵی ئاو و دابینكردنی ئاو به‌ تانكه‌ر بۆ گونده‌كان و دانانی بۆریی ئاو و دروستكردن و قیرتاوكردنی شه‌قام‌ له‌ شاری دهۆك و ده‌وروبه‌ری.

پرۆژه‌كان:

1- گوژمه‌ی 21،043،000 دینار، بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی ڕاكێشانی هێڵی ئاو له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی ئێتیتای نوێ، نزاركێی كۆن له دهۆك.

2- گوژمه‌ی 45،600،000 دینار، بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی دابینكردنی ئاوی خواردنه‌وه‌ به‌ تانكه‌ر بۆ گونده‌كانی ئێمینكی و زرهه‌وا و زێوا شفیق و بادێ له‌ دهۆك.

3- گوژمه‌ی 10،090،000 دینار، بۆ پرۆژه‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی بۆریی ئاو له‌ گوندی باجلور-دهۆك.

4- گوژمه‌ی 28،000،000 دینار، بۆ پرۆژه‌ی دابینكردنی گازوایل بۆ مۆلیده‌ و ئامێره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاوی دهۆك، به‌مه‌به‌ستی ڕاییكردنی كاره‌كانیان و به‌رهه‌مهێنانی ئاوی خواردنه‌وه بۆ هاووڵاتییان‌.

5- گوژمه‌ی 49،705،000 دینار، بۆ پرۆژه‌ی دابینكردن و دانانی بۆریی ئاو بۆ پرۆژه‌ی ئاوی گوندی ئێمینكێ له‌ ناوچه‌ی زاوێته‌.

6- گوژمه‌ی 41،537،000 دینار، بۆ پرۆژه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شۆسته‌ له‌ نزیك بنكه‌ی لالش له‌ كه‌رتی 82ی ڕۆژئاوای دهۆك.

7- گوژمه‌ی 62،745،000 دینار، بۆ پرۆژه‌ی دروستكردن و قیرتاوكردنی شه‌قامی خزمه‌تگوزاری له‌ گه‌ڕه‌كی شندوخا.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “Bob Marley: One Love” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ چه‌ند بڕیارێكی بۆ خوێندنی ئه‌مساڵ ده‌ركرد

سەڵاح

وەزیری رۆشنبیری و لاوان بۆ ستافی فیلمی “تاكە رێگا”: پشتیوانتانین

ART