ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئامادەکاری بۆ سازدانی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی شەقام لە کەرکوک دەکرێت

لیژنەی باڵای سەرپەرشتیاری فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی شەقام، رۆژی سێشەممە لە شاری کەرکووک بە مەبەستی دەستپێکردنی ئامادەکارییەکانی فێستیڤاڵ، کۆبوەوە و سەردانی پارێزگاری کەرکووکی کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، دەلیل جەمال، بەڕێوبەری نووسینگەی وەزیری رۆشنبیری و لاوان دوای گەیاندنی رێز و پێزانینی وەزیری رۆشنبیری و لاوان بۆ هەوڵەکانی سازدانی فێستیڤاڵ، رایگەیاند، وەزارەت بەو پەڕی بایەخەوە کار بۆ سەرخستنی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی شەقام لە کەرکووک دەکات.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، هەنگاوەکانی رێکخستن و ئامادەکاری فێستیڤاڵ تاوتوێ کران و هێڵی گشتیی کارکردن و لیژنە سەرەکی و لاوەکییەکان بڕیاریان لە بارەوە درا.

دواتر لیژنەی باڵای سەرپەرشتیار، سەردانی دیوانی پارێزگای کەرکووکیان کرد و داوایان کرد، پشتیوان و هاوکاری لە سەرخستنی فێستیڤاڵەکە بێت و پارێزگاری کەرکووک پشتیوانیی و هاوکاری بۆ سەرخستنی فێستیڤاڵەکە دەربڕی.

هەواڵی پەیوەندیدار

تۆم هۆلاند رۆڵی رۆمیۆ لە بەرهەمێکی شانۆییدا دەگێڕێت

ART

فیلمی “Fighter” لە نێتفلێکس بڵاودەکرێتەوە

ART

لە هەولێر دیدارێکی تایبەت بە شیعر و هونەری ئافرەتان بەڕێوەچوو

ART