ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

بەرپرسانی ئەمەریکا ترسیان هەیە شەڕی ئیسرائیل و حزبوڵڵای لوبنانی فراوان بێت

ئەو هێرشانەی ئیسرائیل کردییە سەر لوبنان کوشتنی فەرماندەیەکی بالای حزبوڵڵای لوبنانی بەناوی “ئەبو تاڵیب عەبدوڵڵا” نیگەرانی بەرپرسانی ئەمەریکای لێکەوتەوە لەوەی کە ئەو هەڵکشانە ڕەنگە ناوچەکە بەرەو شەڕێکی فراوانتر ببات.
بەرپرسانی ئەمەریکا بە کەناڵی “سی بی ئێس”یان ڕاگەیاند، نیگەرانیان دەربڕی سەبارەت بە چەند سیناریۆیەکی ئەگەری، دەشڵێن، هێرشەکانی ئەم دواییە لە قووڵایی لوبنان وەک ئامادەکاریی بۆ هێرشێکی بەرفراوانی سوپای ئیسرائیل لە ناوچەکە لێکدەدەنەوە.
بەرپرسان ترسی ئەوەیان هەیە ئیسرائیل شەڕێک لەدژی حزبوڵڵا دەست پێبکات کە بەبێ پشتیوانی ئەمەریکا کۆتایی پێنایەت.
ڕادیۆی سوپای ئیسرائیل ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو بڵاویکردەوە، 215 مووشەک لە لوبنانەوە ئاراستەی باکوور کراون.
ئەم هەڵچوونە دوای ئەوە دێت کە ئیسرائیل شەوی سێشەممەی ڕابردوو، بە سێ مووشەک هێرشی کردە سەر خانوویەکی نیشتەجێبوون لە شارۆچکەی جۆیە، چەندین چەکداری حزبوڵڵای لوبنانی کوشت، کە لە نێویاندا فەرماندەیەکی باڵای تێدابوو بەناوی “تالیب سامی عەبدوڵڵا “.
لای خۆیەوە، هاشم سەفیەددین، سەرۆکی ئەنجوومەنی جێبەجێکاری حزبوڵڵا، بەڵێنیدا ئۆپەراسیۆنەکانی دژی ئیسرائیل پەرەپێبدات، ئەمەش وەک کاردانەوەیەک بۆ تیرۆرکردنی ئەو سەرکردە سەربازییە دیارە.
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

حکومەتی هەرێم هەشت پرۆژەی جیاواز لە قەزای ئاکرێ جێبەجێ دەکات

سەڵاح

پرسەنامەیەک لە به‌شی ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

یاسین

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان دابەزینى تۆمار کرد

سەڵاح