ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لە تورکیا بەنزین گران دەبێت

لە تورکیا نرخی بەنزین بە بڕی ٢ لیرە بەرز دەکرێتەوە، نرخی گازۆیل بە بڕی یەک لیرە و ٦٩ قرۆش.
بڕیاردرا لە 21ی حوزەیران نرخی بەنزین و گازۆیل بەرزبکرێتەوە، بەڵام دەزگای ڕێکخستنی بازاڕی وزە ڕاگەیاندنی بەرزکردنەوەی نرخی بەنزین بۆ 24ی حوزەیران دواخست.
بەگوێرەی زانیارییە بڵاوکراوەکان، ڕێژەی زیادبوونی بەنزین و گازۆیل لەچاو پێشوو زیاترە.
نرخی بەنزین ٢ لیرە و یەک کوری بەرز دەبێتەوە، هەروەها نرخی گازۆیل یەک لیرە و ٦٩ قرۆش بەرز دەبێتەوە.
لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئەم دواییە، نرخی بەنزین و گازۆیل بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
لە ئەستەنبوڵ، 40 لیرە و 29 قرۆش
لە ئەنقەرە، 41 لیرە و 24 قرۆش

هەواڵی پەیوەندیدار

ئیسرائیل هەواڵی کوژرانی دیلێکی دیکەی لە کەرتی غەززە بڵاو کردەوە

سەڵاح

فەرمانی دەستگیرکردن بۆ دوو فەرماندەی باڵای ڕووسیا دەرکرا

سەڵاح

دادگای ئەرژەنتین دەوڵەتی ئێران بە تیرۆر ناساند

سەڵاح