ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

دەزگای هەواڵگریی تورکیا کوشتنی بەرپرسێکی پەکەکەی لە قامشلۆ راگەیاند

ئاژانسی فەرمیی تورکیا بڵالوی‌کردەوە، دەزگای هەواڵگریی ئەم وڵاتە لە هەڵمەتێکی تایبەتدا عەلی دینچەر، ئەندامی کۆنسەی هەپەگە و بەرپرسی ناوچەی جەزیرەی لە رۆژئاوای کوردستان کوشتووە.
بەگوێرەی ئەم هەواڵە، دینچەر جگە لە تورکیا، لەلایەن ئینتەرپوڵەوە داوای کراوە و هاوکات ناوی خوازراوی ئۆرهان بینگۆل ـی بەکارهێناوە.
ئاژانسی فەرمیی تورکیا بڵاوی‌ کردەوە، دینچەر جگە لە چەندین چالاکی دژی تورکیا، تۆمەتباری سەرەکی بووە لە هێرشەکەی ناوچەی داگلیجا بۆ سەر کەتیبەیەکی کۆماندۆی سوپای تورکیا و هیرشەکەی ئاکتوتون کە لە ئەنجامدا 27 سەربازی تورک کوژران و 36 سەربازی دیکەش برینداربوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

سوپای پاسداران: هێرشمان بۆ سەر ئیسرائیل بە تەواوی سەرکەوتووە

یاسین

وەزیری دەرەوەی ئێران هۆشداری دەدات ئیسرائیل

یاسین

ناوى به‌شێك له‌ شه‌هیدانى پێشمه‌رگه‌ ده‌خرێته‌ سه‌ر ده‌زگاى شه‌هیدانى به‌غدا

سەڵاح