ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لە سەرەتای ساڵەوە ١٣٢ منداڵ لە سووریا کوژراون

لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٤ـەوە تا ئێستا ١٤٢ منداڵ لە ڕووداوە لە سەرانسەری سووریا لە ڕووداوی جودادا کوژراون.
ڕوانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٤ـه‌وە لە ڕووداوە جیاوازەکان لە سەرانسەری سوریا ١٤٢ منداڵ کوژراون.
منداڵان بەهۆی شەڕ و هێرشی جۆراوجۆر و توندوتیژیی بەردەوام و خراپیی حوکمڕانییەوە کوژران.
ڕوانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت منداڵانی سووریا لە ژیانێکی سەخت‌دان و داوای لە ڕێکخراوە مرۆییەکان و بەتایبەت ڕێکخراوەکانی منداڵان کرد، گرنگی بە منداڵانی ئەم وڵاتە بدەن و بیانپارێزن.

هەواڵی پەیوەندیدار

حاڵه‌تێكی دیكه‌ی تووشبوون به‌ تای خوێنبه‌ربوون تۆمارکرا

یاسین

جووتیارانی ڕۆژئاوە لە دیاریکردنی نرخی گەنم ناڕازین

سەڵاح

‎بەیاننامەى ئەنجومەنى شوراى هەرێمى كوردستان – عێراق

گوران