ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پەكەكە بەرامبەر توركیا پاشەكشەی كردووە، كەچی هاووڵاتیی سڤیلی دەستگیر كردووە

بە گوێرەی راپۆرتێكی رۆژنامەی (العربي الجديد) كە لەبارەی شەڕی توركیا و پەكەكە لە ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان كراوە، لەم شەڕەدا دەیان چەكداری پەكەكە كوژراون و بریندار بوون، جگە لەوەی توركیا سەرجەم ئەو ئۆتۆمبێل و بارهەڵگرانەش دەكاتە ئامانج كە گومان دەكرێت چەك و پێویستیی لۆجستی بۆ پەكەكە بگوازنەوە.

هەروەك ڕۆژنامەكە لە زاری فەرماندەیەكی پێشمەرگەشەوە ئاشكرای كردووە كە پەكەكە بە قووڵایی 20 كیلۆمەتر پاشەكشەیان بەرامبەر بە سوپای توركیا كردووە و زۆربەی ناوچەكانی چیای گارە و لوتكەی چیای (مەتین)یشیان لەدەست داوە.

هەر ئەو رۆژنامە عەرەبییە باسی لەوە كردووە كە لەم ئۆپەراسیۆنەدا توركیا بە یەكجاری پەكەكە لە سنوورەكانی خۆی دوور دەخاتەوە و ئیتر لە داهاتوودا كێشەی پەكەكە لەجیاتی ئەوەی كێشەی توركیا بێت، دەبێتە كێشەی عێراق.

لە بەشێكی دیكەی راپۆرتەكەشدا پاش باسكردنی ئەم هەموو پاشەكشە و هەڵاتنەی پەكەكە بەرامبەر بە سوپای توركیا، باس لەوە كراوە كە پەكەكە ژمارەیەك هاووڵاتیی سنووری پارێزگای دهۆكی دەستگیر كردووە و تۆمەتی ئەوەی داوەتە پاڵیان گوایە سیخوڕی بۆ توركیا دەكەن، ئێستاش خێزانەكانیان بۆ ئازادكردنی ڕۆڵەكانیان لەگەڵ پەكەكە لەسەر هێڵن.

ئەمە لە كاتێكدایە كە لەو دەیان ساڵەی پەكەكە دەستی بەسەر ناوچەكانی هەرێمی كوردستاندا گرتووە، سەدان هاووڵاتیی هەرێمی كوردستان بەهۆی ئەوەی ئامادە نەبوون سەرانە بە پەكەكە بدەن، یانیش موڵك و ماڵیان بخەنە خزمەتی ئەو حزبەوە، تۆمەتی سیخوڕییان دراوەتە پاڵ و پاشان بەرامبەر بە پارەیەكی زۆر ئازاد كراون، ئەگەریش پارەیان نەدابێت، لە لایەن پەكەكەوە كوژراون.

هەواڵی پەیوەندیدار

یەکێتی ئەوروپا: ئەستەمە کێشەی فەڵەستین بەرێگەی سەربازیی چارەسەرببێت

سەڵاح

کەناڵی ١٢ی ئیسرائیل: فڕۆکەیەکی ئێرانی لە ڕێگەی بەرەو سووریا گەڕێندرایەوە

یاسین

پارتی چاكسازی توركمان :  بە شێوەیەکی ئاشکرا پێشێڵی مافی پێکهاتەکان کراوە

یاسین