ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

كامالا هاریس به‌ فه‌رمی بووه‌ كاندیدی دیموكراته‌كان

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 6ی 8ی 2024، بڵاو كرایه‌وه‌ كه‌ به‌ فه‌رمی كامالا هاریس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، بووه‌ كاندیدی دیموكراته‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا.

له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ئاژانسی (ئەسۆشیەیتد پرێس)، بڵاوی كرده‌وه‌، كه‌ كامالا هاریس به‌ فه‌رمی بووه‌ كاندیدی دیموكراته‌كان، ئه‌وه‌ش دوای هه‌ڵبژاردنێكی ناوخۆیی ئه‌له‌كترۆنیی نوینه‌رانی كۆنگره‌ی نیشتمانیی دیموكراتی هات كه‌ بۆ ماوه‌ی پێنج ڕۆژ به‌رده‌وام بوو و ئه‌مڕۆ ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌ركه‌وت.

ئاژانسه‌كه‌ ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ ڕوو، 99%ی ده‌نگیان به‌ هاریس داوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ كاندیدی دیموكراته‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌مریكا.

بڕیاره‌ له‌ 5ی 11ی 2024، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌ بچێت، هاریس كاندیدی دیموكراته‌كانه‌ و كۆمارییه‌كانیش تره‌مپیان كاندید كردووه‌ و له‌ به‌رامبه‌ریشیاندا ڕۆبێرت کێنێدی جونیۆر، وه‌ك سه‌ربه‌خۆی خۆی كاندید كردووه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆشکی سپی: بڕیارە لە ناوه‌ڕاستی مانگی نیسان بایدن له‌گه‌ڵ سوودانی كۆبێته‌وه‌

سەڵاح

سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا لەگەڵ زێلێنسکی کۆدەبێتەوە

سەڵاح

ئاگادارییەک لە لیژنەی باڵای تاقیکردنەوە گشتیەکانی پۆلی ١٢ ی ئامادەیی

یاسین