ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لە تورکیا لە ماوەی 5 رۆژدا نزیکەی چوار هەزار و 500 تۆمەتباری ڕاکردوو دەستگیرکران

عەلی یەرلیکایا، وەزیری نێوخۆی تورکیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاوی کردەوە، لە 81 پارێزگای تورکیا هەڵمەتی فراوان لەبارەی ئەو هەڵاتووانە بەرێوەچوو کە هەموویان تۆمەتی جیاوازیان لەسەرە و ژمارەکەیان چوار هەزار و 491 کەسن.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزیری نێوخۆی تورکیا، لەنێویاندا چوار هەزار و 455 دەستگیرکراو 5 ساڵە هەڵاتوون و بڕیاری دەستبەسەرکردنیان هەیە، هاوکات 19ـیان 5 بۆ 10 ساڵ و 10 دەستگیرکراویش زیاتر لە 10 ساڵە پۆلیس بەدوایانەوەیە.
دەستگیرکراوان تۆمەتەکانی وەک دزیکردن، ساختەکاریی، تاڵان، کوشتن و دەستدرێژیی سیکسییان لەسەرە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

ئێران لە مانگێکدا دۆسیەکی لێپێچینەوەی بۆ ٣٥ڕۆژنامەنووس کردووەتەوە

یاسین

لە ساڵیادی سەرهەڵدانی ئاكرێ، ژمارەیەك پرۆژەی نوێ لەم شاره‌ جێبه‌جێ ده‌كرێن

سەڵاح