ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

له‌ هێرشێكی ئاسمانیی ئیسرائیلدا بۆ سه‌ر حه‌له‌ب 12 كه‌س كوژران

 

به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 9ی 9ی 2024، میدیاكانی سووریا بڵاویان كرده‌وه‌ كه‌ له‌ هێرشێكی ئاسمانیی‌ سوپای ئیسرائیلدا بۆ سه‌ر چه‌ند شوێنێك له‌ ده‌وروبه‌ری حه‌له‌ب 12 كه‌س كوژران.

له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ڕاگه‌یاندراوێكی بڵاو كردوه‌ و تێیدا هاتووه‌، به‌هۆی هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیله‌وه‌ 12 چه‌كداری میلیشیاكانی سه‌ر به‌ ئێران كوژران.

میدیاكانی سووریا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن، كه‌ دوای بۆردوومانه‌كه‌ی ئیسرائیل ئاگر له‌ ناوچه‌كه‌ كه‌وتوه‌ته‌وه‌ و تیمه‌كانی فریاگوزاریی گه‌یشتنه‌ شوێنی ڕوداوه‌كه‌ بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌.

له‌وه‌ته‌ی شه‌ڕ له‌ 7ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردووه‌وه‌ له‌ غه‌ززه‌ به‌رپا بووه‌، زۆر جار ئیسرائیل پێگه‌كانی حزبوڵای لوبنانی له‌ باشووری لوبنان ده‌كاته‌ ئامانج و چه‌ندین جاریشه‌ شوێن و بنكه‌ی میلیشیاكان له‌ سووریا ده‌كاته‌ ئامانج.

هەواڵی پەیوەندیدار

بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی ئەنجوومەنی باڵای دەستەی متمانەبەخشین بە دامەزراوەکان و پرۆگرامەکان کۆبووەوە

یاسین

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

یاسین

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح