ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لە ئاستی نێودەوڵەتی هۆشداری دەدرێ لەوەی “لوبنان وەكوو غەزەی لێ بێت”

 

لە ئاستی نێودەوڵەتی، هۆشداری دەدرێ لە مەترسییەكانی شەڕی ئیسرائیل و حزبوڵا، و سكرتێری نەتەوە یەكگرتووەكان و بەرپرسانی باڵای وڵاتانی ئەورووپا و جیهان، هۆشداری دەدەن لەوەی لوبنانیش وەكوو غەزەی لێ بێ، بۆیە داوای ڕاگرتنی بەپەلەی شەڕ دەكەن.

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سكرتێری نەتەوە یەكگرتووەكان، هۆشداریی ئەوەی دا، كە لوبنانیش ببێتە غەزەیەكی تر، لەو رووەوە گوتی: ئەوەی نیگەرانم دەكا، لەبارەی هەڵشكانی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵایە بۆ شەڕێكی سەراپاگیر، تەقینەوەی ئامێرەكانی لاسلكی، دەریدەخات ئەگەری گرژتربوونی دۆخەكە لە ئارادایە، بەراورد بەوەی چاوەڕێ دەكرێ، ئەوەی نیگەرانم دەكا، ترسی ئەوەیە لوبنانیش وەكوو غەزەی لێ بێت، ئەوەش كارەساتێكی گەورەیە بۆ هەموو جیهان و مرۆڤایەتی.

لای خۆیەوە، جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا، نیگەرانیی خۆی بۆ گرژییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەربڕی، دووپاتی كردەوە كە هەموو هەوڵێك دەدەن، بۆ ئەوەی ململانێیەكان فراوان نەبن “ئەوەی لە تواناماندا بێ دەیكەین، بۆ ئەوەی ڕێ لە تەشەنەسەندنی شەڕەكە بۆ بازنەیەكی فراوان بگرین، هێشتا فشاری زۆرمان كردووە.”

جۆزێب بۆرێل، بەرپرسی كاروباری دەرەوە لە یەكێتیی ئەورووپا، ڕایگەیاند زۆر نیگەرانن لە پەرەسەندنەكانی ئەم دواییەی لوبنان، داوای هەرچی زووە ئاگربەست دەكەین.

لای خۆیەوە، دەیڤید لامی، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، داوای وەستانی بەپەلەی شەڕ و ئاڵۆزی كرد، دوای ئەوەی ڕایگەیاند كە ترس و نیگەرانییەكانیان لەو رووەوە زیادی كردووە.

جۆن كێربی، وتەبێژی كۆشكی سپی، ئاماژەی بەوە كرد كە فراوانبوون و گەورەبوونی ململانێی سەربازی، لە بەرژەوەندیی ئیسرائیلدا نییە.

شەڕی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵا، چووە قۆناغێكی دیكەوە، دوای ئەوەی ئیسرائیل، سەدان ئامێری لاسلكیی چەكداران و ئەندامانی حزبوڵای لوبنانی تەقاندەوە و و دەیانی لێ كوشتن و سەدانی لێ بریندار كردن، لە كاردانەوەی ئەوەدا، حزبوڵای لوبنان، شاری حەیفای ئیسرائیلی بۆردومان كرد، پاشتر بە بۆمبابارانی توند بۆ سەر باشووری لوبنان، ئیسرائیل وەڵامی حزبوڵای دانەوە.

حزبوڵای لوبنان ڕایگەیاند، كە چوونەتە ناو شەڕێكی كراوە، ئەگەری ئەوەش هەیە، دۆخەكە كەمێك ئارامی بە خۆیەوە ببینێ.

هەواڵی پەیوەندیدار

سوید پاکێجێکی هاوکاری سەربازی بە گوژمەی زیاتر لە ملیارێک دۆلار بۆ ئۆکرانیا ڕاگەیاند

یاسین

مه‌حمود عه‌باس سەردانی تورکیا دەکات و له‌ ئه‌ردۆغان كۆده‌بێته‌وه‌

سەڵاح

لە ڕۆژئاوای ئەمەریکادا پلەکانی گەرما بۆ ئاستێکی پێوانەیی به‌رزبووه‌ته‌وه‌

سەڵاح