ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

فەرمانده‌ی سوپای پاسداران هەڕەشە لە ئەمریکا و ئسیڕائیل دەکات

فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران بەڵێنیی وەڵامی توند بە ئیسرائیل و ئەمەریکا دەدات.
حوسێن سەلامی فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، بۆ ئەو هێرشەی ئیسرائیل بەم دواییانە کردیە سەر وڵاتەکەی وەڵامی توندیان دەبێت.
فەرماندەی سوپای پاسداران ڕاشیگەیاند، مقاوەمەی ئیسلامی دەستی باڵای لەناوچەکە هەیە، تاران و بەرەی مقاوەمەی هەموو ئامادەکارییەکیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دوژمن کردووە.
جەختی لەوەشکردەوە؛ بەتوندی و بەهێزی لەبەردەم ئیسرائیلدا دەوەستن، دەشزانن چۆن گورزی کاریگەری لێبوەشێنن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕوانگەی سووری: گرووپە چەکدارەکان هێرشیان کردە سەر بنکەیەکی ئەمەریکا لە سووریا

یاسین

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

راگه‌یندراوێك له‌ یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان

یاسین