ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ڕێکخراوی بەرگریی شارستانیی سووریا: نەخشەی زیندانە نهێنییەکان لە ئەسەد وەربگیرێت

رێکخراوی بەرگریی شارستانیی سووریا داوا لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات نەخشەی زیندانە نهێنییەکانی سووریا لە بەشار ئەسەد وەربگرن.
“ڕائید سالح” بەڕێوەبەری رێکخراوی بەرگریی شارستانیی سووریا ڕایگەیاند، لە نامەیەکدا داوایان لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان کردووە، لەڕێگەی نێوەندگیری نێودەوڵەتیی و رووسیاوە فشار بخەنە سەر بەشار ئەسەد ، ناوی زیندانییەکان و نەخشەی زیندانە نهێنییەکانی لە سووریا ڕادەست بکات.
ڕائید سالح گوتی: رژێمی لەنێوچووی ئەسەد بۆ ماوەیەکی درێژ خەڵکی سووریای کوشتووە و دەستگیری کردوون، دەستەبەرکردنی دادپەروەریی بۆ قوربانیان و بە بەرپرسیارناساندن و لێپرسینەوە لە تاوانبار، هەنگاوێکە بۆ ساڕێژکردنی برینی گەلی سووریا.

هەواڵی پەیوەندیدار

راگەیندراوێک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری

یاسین

هۆکاری کشانەوەی کۆمپانیاکانی بواری وزە لە عێراق ئاشکرا دەکرێت

یاسین

ئەمشەو زەبەلاحەکانی فەڕەنسا یارییان هەیە

یاسین