ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

بەریتانیا بە بەهای زیاتر لە 63 ملیۆن دۆلار هاوکاریی سووریا دەکات

وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا رایگەیاند، بە مەبەستی هاوکاریکردنی گەلی سووریا دوای رووخانی رژێمی بەشار ئەسەد، پاکێجێکی هاوکاریی مرۆیی بە بەهای زیاتر لە 63 ملیۆن دۆلار رەوانەی سووریا دەکات.
ئاماژەی بەوەشدا، پاکێجەکەش لەڕێگەی نەتەوەیەکگرتووەکان و رێکخراو و ئاژانسە ناحکوومییەکانەوە دەگەیێنرێتە گەلی سووریا لە سووریا، لوبنان و ئوردن.
وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا بێجگە لە هاوکاریی مرۆیی، پاکێجێکی دیکە بە بەهای نزیکەی 152 هەزار دۆلار دەداتە حکوومەتی کاتیی سووریا، بە مەبەستی پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی حکوومەت بۆ قەدەغەکردن و لەناوبردنی چەکی کیمیایی.

هەواڵی پەیوەندیدار

سبەی نمە باران دەبارێت

یاسین

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبونەوەی تۆمارکرد

سەڵاح

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی زانایانی ئایینی بە سەرۆكایەتیی سەماحەتی شێخ ئەحمەد عەبدولرەزاق ئەلسەعدی دەكات

یاسین