ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ژمارەی کوژراوانی غەززە له ٤٥ هەزار و ٣٠٠ کەسی تێپەڕی

کەرتی تەندروستیی غەززە بڵاوی‌کردەوە، بەهۆی هێرش و بۆمبابارانی سوپای ئیسرائیل تەنیا لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو لە غەززە زیاتر لە ٢٠ کەس کوژراون.
بەم شێوەیەش ژمارەی کوژراوانی غەززە لە ٧ـی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣وە گەیشتە ٤٥ هەزار و ٣٣٨ کەس و نزیکەی ١٠٨ هەزار کەسیش بریندارن.
وەک سەرچاوەی هەواڵ باس دەکەن، دانوستانی تایبەت بە ئاگربەستی غەززەش بەردەوامن و بەرەوپێشچوونی زۆر هەیە، بەجۆرێک بنیامین ناتەنیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، لە رێککەوتن نزیکن.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەسی دووەمی حەماس له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه‌ كرایه‌ ئامانج

سەڵاح

نرخی زێڕ لە هەلکشانە

یاسین

وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى گشتاندنێک لەبارەى دامەزراندنى وانەبێژان دەردەکات

یاسین