ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

نێوەندێکی ئیسرائیل سەبارەت بە مەترسیی تورکیا هوشداری دەدات

لێژنەیەکی فەرمیی حکومەتی ئیسرائیل کە بۆ لێکۆڵینەوە لە پێداویستییەکانی ئەم وڵاتە، کۆمەڵگا و سوپا بەرانبەر هەڕەشە و مەترسییە ئێستا و داهاتووەکان دژی بوونی ئیسرائیل پێکهێنراوە، ڕایگەیاند ئیسرائیل دەبێت بۆ ئەگەری جەنگێکی ڕاستەوخۆ لەگەڵ تورکیادا ئامادە بێت.
ئەم لێژنەیە کە بەهۆی سەرۆکایەتیی ژەنەڕاڵی یەدەگی سوپا، یەعکۆڤ نێگێل، بە “لێژنەی نێگێل” ناسراوە، ڕۆژی دووشەممە ٦ی کانوونی دووهەم لە ڕاپۆرتی کۆتایی خۆیدا بە بنیامین نەتانیاهو، سەرۆک وەزیران، ییسرائێل کاتس، وەزیری بەرگری، و بێتساڵئێل سموتریچ، وەزیری دارایی، گوتووە ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆ لە نێوان ئیسرائیل و تورکیا “ئاگادارکردنەوەیەکی جددییە”.
هۆکاری پێکهێنانی لێژنەی نێگێل لێکۆڵینەوە لە بودجەی بەرگری و ڕادەی گونجاندنی لەگەڵ ستراتیژەکانی ئاسایشی ئەم وڵاتە لە قۆناغی ئێستا و بۆ داهاتوو بوو.
ئەم لێژنەیە کە ئەرکەکەی لە نیوەڕاستی هاوینی ئەمساڵ دەستپێکرد، ڕۆژی دووشەممە ستراتیژی گشتگیری خۆی بۆ وڵات لە بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشە نوێیەکان وێنا و پێشکەش کرد. پرۆفیسۆر نێگێل پێشتر سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل بوو.

لێژنەکە بە سەرکردە سیاسییەکان و فەرماندەکانی سوپای ئیسرائیلی ڕاگەیاند کە “خولیاکانی تورکیا” بۆ “زیندووکردنەوەی کاریگەری خۆی لە سەردەمی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی” لەوانەیە ببێتە هۆی زیادبوونی گرژی لەگەڵ ئیسرائیل و لەوانەیە ببێتە هۆی پێکدادانی ڕاستەوخۆ لە نێوان هەردوو وڵات.
لەم ڕاپۆرتە فەرمییەدا، مەترسیی هاوئاراستەیی گرووپە کاریگەرەکان لە سووریا لەگەڵ تورکیا بەرجەستە کراوە کە بە گوتەی ئەوان، “هەڕەشەیەکی نوێ و بەهێز” بۆ سەر ئاسایشی ئیسرائیلن.
بەپێی ڕاگەیاندنی لێژنەی نێگێل، “هەڕەشە لە لایەن سوریاوە دەتوانێت ببێتە دۆخێکی مەترسیدارتر لە هەڕەشەی ئێران”.

هەواڵی پەیوەندیدار

هه‌ولێر … دوو حاڵه‌تی تووشبوون به‌ تای خوێنبه‌ربوون تۆمار كرا

سەڵاح

شەمەندەفەرێک لە ڕێگەی تاران- باشوور لە سکە دەرچوو

سەڵاح

هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی ئاداری ئەم توێژە دابەش دەکرێت

یاسین