ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئیسرائیل دابەش‌کردنی سووریا بەسەر چەند کانتۆنێکدا تاوتوێ دەکات

رۆژنامەی ئیسرائیلیی ”هیومی ئیسرائیل” ئاشکرایکردووە؛ بۆ دابەشکردنی سووریا بۆ چەند کانتۆنێک گفتوگۆ لەنێوان ئەنجومەنی وەزیرانی ئیسرائیل هەیە.
بەگوێرەی ئەم رۆژنامە ئیسرائیلییە، چەند رۆژێکە ئەنجومەنی وەزیرانی ئیسرائیل بەسەرپەرشتی یسرائیل کاتز وەزیری بەرگریی سەبارەت بەداهاتووی سووریا کۆدەبێتەوە و لەدواین کۆبوونەوەشیاندا پێشنیاری دابەشکردنی سووریا بۆ چەند کانتۆنێک خراوەتەسەرباس و گفتوگۆی لەبارەوە کراوە.
بەگوێرەی سەرچاوەکان، ئیسرائیل ترسی لە دەسەڵاتی نوێی سووریا بەسەرۆکایەتی‌ی ئەحمەد شەرع هەیە و دەترسێت لە داهاتوودا ببێتە سەرچاوەی هەڕەشە بۆسەر ئیسرائیل، هەربۆیە ڕەتیانکردووتەوە بەم زوانە لە خاکی سووریا بکشێنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ترەمپ:له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی مندا ھیچ جەنگێک ڕووی نەدا

سەڵاح

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبونەوەى تۆمار کرد

سەڵاح

رۆژی یەكشەممەی داهاتوو مووچەی مانگی شه‌ش دابەش دەكرێت

سەڵاح