ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

وەزیری دەرەوەی سووریا: کۆمەڵگەی کوردی لەسەر دەستی ڕژێمی ئەسەد تووشی ستەم و ئازار بووە

 

وەزیری دەرەوەی سووریا ڕایگەیاند، کۆمەڵگەی کوردی لە سووریا لەسەر دەستی ڕژێمی بەشار ئەسەد تووشی ستەم و ئازار بووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 22-1-2025، ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی حکوومەتی نوێی سووریا لە پلاتفۆڕمی ‘ئێکس’ پەیامێکی بە کوردی و عەرەبی بڵاوکردەوە و گوتی: “کورد لە سووریا جوانی و درەوشاوەیی بە گەلی سووریا بەخشیووە، کۆمەڵگەی کوردی لە سووریا لەسەر دەستی ڕژێمی بەشار ئەسەد تووشی ئازار و ستەم بووە.”
ئاماژەی بەوەشکرد: “ئێمە پێکەوە کاردەکەین بۆ بنیاتنانی وڵاتێک کە هەمووان هەست بە یەکسانی و دادپەروەری بکەن.”

ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان: چانسی گەڕانەوەی پەنابەرانی سووری لە ئوردنەوە بۆ وڵاتەکەیان کەمە

یاسین

چین داوای چارەسەرکردنی ئاڵۆزیەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات

یاسین

پەیامێک لە سەرۆک نێچیرڤان بارزانییەوە

یاسین