ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سێ هاوڵاتی‌ مەدەنی لە هێرشێکی تورکیادا لە گوندەکانی “سەرێ کانێ” کوژران

چاودێریی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کردەوە، سوپای تورکیا ماڵێکی لە گوندی “ئوم حەرمل” لە گوندەکانی “سەرێ کانێ” کردە ئامانج و بەهۆیەوە ٣ هاوڵاتیی مەدەنی کوژران. یەکێک لە کوژراوان منداڵە و ٤ ژنیش بە سەختی بریندار بوون.
دوێنێش سوپای تورکیا و چەکدارانی سوپای نیشتمانی گوندێکیان لە نێوان “تل تەمر” و “زرگان” کردە ئامانج و زیانیان بە وێستگەیەکی سووتەمەنی گەیاندبوو.
لە گوندەکانی حەلەبیش سوپای تورکیا بە توندی دەوروبەری بەنداوی تشرینیان بۆمباباران کرد، بەڵام زیانی ئەم هێرشە نەزانراون.

هەواڵی پەیوەندیدار

چامپیۆنزلیگ.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ سێشەممە

یاسین

ئەمریکا ئیزنی جێگیرکردنی سندووقی هەڵبژاردنی ئێرانی دا

یاسین

سەرۆک‌‌وەزیرانی پۆڵندا: ئەنجامی هەڵبژاردنی فەرەنسا ڕووسیای نیگەران کردووە

یاسین