ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە: ئێران تووشی قەیرانی وزە بووە

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە دەڵێت، گەشەی بەرهەمهێنانی گازی ئێران لە ساڵی ٢٠٢٤ کەمتر لە ٢٪ بووە و ئەگەری هەیە ئەمساڵ تەنیا ١٪ بێت.
بەهۆی نەبوونی فرەیی سەبەتەی وزە لە ئێران، غاز ٧٠٪ و بەرهەمە نەوتییەکان ٣٠٪ی وزەی ئەم وڵاتە پێک دێنن و سەرجەم بەکارهێنانی وزەی پاک، وەکوو وزەی خۆر، ئاو، با و وزەی ئەتۆمی ناگەنە ١٪ی وزەی بەکارهێنراوی ئەم وڵاتە.
هاوکات بەهۆی ئەوەی خواستی نێوخۆی ئێران بۆ بەکارهێنانی گاز ٥٪ زیادی کردووە و حکوومەتیش ناتوانێت کار لەسەر کێڵگەی نوێی برهەم‌هێنانی بکات، هەروەها ساڵانە زیاتر لە ٢٠ ملیار مەتری سێجا گاز بە بەهای ٨ ملیار دۆلار لە شوێنی بەرهەمهێنانەکەی دەسووتێنێت، ساڵی ٢٠٢٤ لە هەرچوار وەرزی ساڵدا گاز کورتی‌ هێناوە و بەهۆی ئەویشەوە کورتهێنانی کارەبا لە ئێران هەبوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

كۆڵبەرێكی دیكەی کورد، بە تەقەی ڕاستەوخۆی پاسەوانی سنووری ئێران کوژرا

سەڵاح

ئەو بەرهەمانەی کە بۆ دابەزاندنی کێشی لەش بە ئۆنلاین دەفرۆشرێن ماددەیەکی مەترسیداریان تێدایە

یاسین

پشتیوان سادق بۆ حاجییان: داواتان لێ دەکەم دووعای خێرمان بۆ بکەن

یاسین