ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

عێراق گەڕاندنەوەی دانیشتوانی کەمپی هۆل دەوەستێنێت

وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق: پرۆسەی گەڕاندنەوەی کۆچبەرانی عێراقی لە کەمپی هۆڵ رادەگرن .
ئیڤان فائق یەعقوب، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، بە کەناڵی العربیەی سعودیەی ڕاگەیاند کە پرۆسەی گەڕاندنەوەی کۆچبەرانی عێراقی لە کەمپی هۆڵ رادەگیرێت. وەزیرەکە ئەوەی ڕوونکردەوە کە چیتر ناتوانن یارمەتییەکانی پێشوویان بە کۆچبەرانی کەمپی هۆڵ بگەیەنن.
ئیڤان فائق بۆی ڕوونکردەوە پرۆسەی گەڕاندنەوەی کۆچبەرانی عێراقی لە کەمپی هۆڵ زۆر ئاڵۆزە و پێویستی بە میکانیزمێکی جیاواز هەیە، بەتایبەتی ئەگەر سووریا بڕیاری گەڕاندنەوەی ئەو کۆچبەرانە بە زۆر بدات.
ئەم هەروەها باسی کاریگەرییە گەورەکەی ڕاگرتنی یارمەتییەکانی ئەمریکا لەسەر کەمپی هۆڵ کرد و ڕایگەیاند کە ئەوان پێشتر ئاگادار نەکراونەتەوە لە راوەستاندنی ئەو یارمەتییانە.
ئیڤان فائق جەختی لەوەش کردەوە کە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە باکووری رۆژهەڵاتی سوریا کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆی لەسەر رەوشی ئەمنی هەرێمەکە دەبێت.
ئەم ڕاگەیاندنە لە کاتێکدا دەدرێت کە حکومەتی عێراق هەوڵدەدات چارەسەری کێشە کۆچبەرانی بکات و ڕێگە بۆ گەڕاندنەوەی ئەوانەی لە دەرەوەی وڵاتدان بە شێوەیەکی ئارام و بێ مەترسی بدۆزێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمپانیای Microsoft وەشانێکی نوێی راگەیاند

یاسین

بڕه‌ پاره‌یه‌كی مانگانە وه‌كو به‌خشین بۆ 20 هەزار زیندانی سیاسی و رزگاربووی ئەنفال دابین دەكرێت

سەڵاح

بەغدا… نزیکەی 70 کەسی بیانی دەستگیر کران

سەڵاح