ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لە گوندەکانی گرێ سپی و عەین عیسا بەهۆی هێرشەکانی تورکیاوە قەیرانی ئاو و کارەبا بەردەوامە

میدیای نزیک لە هەسەدە بڵاوی کردۆتەوە، هێرشەکانی تورکیا و گرووپە چەکدارەکان لەسەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا و ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامن، و بەهۆی ئەو هێرشانەوە زیانێکی گەورە بە ژێرخانی مەدەنی گەیشتووە.
بەپێی میدیای ناوبراو، لە سەرەتای شوباتەوە تا ئێستا ٦٠ گوندی دەوروبەری شارۆچکەی عەین عیسا و گرێ سپی ئاو و کارەبایان لێ بڕاوە و بەهۆی توندی ئەو هێرشانە و نزیکی هەندێک وێستگەی ناوچەکە لە هێڵەکانی شەڕەوە، تیمەکانی نۆژەنکردنەوە نەیانتوانیوە بگەنە هەموو ناوەند و وێستگەکان و نۆژەنیان بکەنەوە چونکە ڕاستەوخۆ دەکرێنە ئامانج.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەھای دۆلار بەرزبووە

یاسین

تەقینەوەی مین لە دێرەزۆر حه‌وت کوژراو چوار برینداری لێکەوتەوە

سەڵاح

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە جێگیریی ماوەتەوە

سەڵاح