ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لە وان ٢٠ کەس به هۆی دەربڕینی ناڕەزایەتی دەستبەسەر کران

لە شاری “وان”ی باکووری کوردستان دوای ڕووداوەکانی ناڕەزایی دەربڕین دژی دانانی سەرپەرشتیار، ٢٠ کەس زیندانی کران.
ناڕەزایەتییەکان دژی سزادانی هاوسەرۆکی شارەوانی‌ی وان عەبدوڵڵا زەیدان و دانانی سەرپەرشتیار بەردەوامن. لە ڕووداوەکاندا زیاتر لە ١٢٠ کەس دەستگیر کران.
دوای لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، زۆربەی ئەو کەسانەی دەستگیر کرابوون ئازاد کران و ٢٢ کەس بە مەبەستی زیندانی کردن ڕەوانەی دادگا کران.
دادگای وان دوو ڕۆژنامەنووسی بۆ پێداچوونەوەی دادوەری ئازاد کرد و بڕیاری زیندانی کردنی ٢٠ کەسی دا…
لە وان ناڕەزایەتییەکان دژی دانانی سەرپەرشتیار بەردەوامن. دوێنێش شاندێکی باڵای CHP سەردانی شارەکەی کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئێران هەڕەشەی وەڵامدانەوەی هێرشی ئیسرائیل دەکات

سەڵاح

ژمارەی کوژراوانی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر حزبوڵا گەیشتە 52 کەس

سەڵاح

پەیامێكی سەرەخۆشی لە سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە

یاسین