لە چوارچێوەی پێڤاژۆی دەرچوون و بە هەماهەنگیی نێوان بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر و کۆمیتەی ئەولەوییەت لەگەڵ کۆمیتەی کۆچ و کۆچبەران لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ١٦٧ خێزانی عێراقی ئامادە کراون و چاوەڕێ دەکەن لە کەمپی هۆڵ سەر بە شاری حەسەکە دەربچن و بگەڕێنەوە عێراق.
بەڕێوەبەری کەمپەکە جیهان حەنان، ئەو خێزانانە لە ٦١٨ کەس پێک دێن و لە سەرەتای ٢٠٢٥ـەوە هەتا ئێستا ئەمە دەبێتە پێنجەمین کاروانی خێزانی عێراقییان لە هۆڵ دەردەکرێن و بۆ وڵاتی خۆیان دەگوێزرێنەوە.
لە مانگی ١٢یشدا ١٥٥ خێزانی عێراقی لە هەمان کەمپ دەرکران و بۆ کەمپی جەدعەی عێراق گەڕێنرانەوە.

هەواڵی داهاتوو